بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە هەنگاوی سێهەمی ئێران لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە تویتەردا نووسی:" بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان و لە راستیدا هەموو گەلانی ژیارمەند و خاوەن شارستانییەتیی جیهان هەنگاوێکی لێبراوانە هەڵدەگرن بۆ پێشگری بە باجخوازییە ئەتۆمییەکانی ئێران.
"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی تویتەرەکەیدا کاردانەوەی بەو قسانە نیشان دا و نووسی: ئایان ژیارمەند و خاوەن شارستانییەت بە مانای چەتەیی دەریایی لە دەریا ئازادەکانە؟ یان ڕەنگە ڕژاندنی چەکی بکوژ بۆ سەر ناوچەیەک بێ بۆ وەڕێخستنی شەڕی نامرۆیی؟
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: یان ژیارمەند ئەو گەلە تەمەن هەزاران ساڵەیە کە سەدان ساڵە هێشری نەکردۆتە سەر کەس؟
زەریف پێشتریش لە تویتێکی دیکەدا بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە "جەنابی پۆمپێئۆ، باجخوازی ڕێک بە چ مانایەکە؟" وتیشی: ئایا باجخوازی هەمان بنپێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش (٢٢٣١) و سزادانی هەر کەسێکە کە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکات ؟
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە "ڕەنگە باجخوازی برسێتی دان بە گەلی ئێرانە بێتوو ئێران کۆڵ نەدات؟" وتیشی: ئەوانە باجخوازییە یان هەنگاوەکانی ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی؟ "
قسە دژە ئێرانییەکانی پۆمپێئۆ لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتی ١+٥ کە ساڵی ٢٠١٥ واژۆ کرا، ڕۆیشتووە دەرەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش یەک ساڵ سەبر و پشوودرێژیی ستراتژیک و دابین نەکرانی داخوازەکانی، بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ژمارێک لە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆی بە پێی ئەو ڕێککەوتنە کەم دەکاتەوە.
ئێران تائێستا سێ هەنگاوی بریتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٣.٦٧% و بەرز کردنەوەی ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕاگرتنی هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لە بواری توێژینەوە و گەشە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگرتووە.
.......
340